کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ئەنجامدرا

بەئامادەبونی سەرۆکی ژوور و جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و بەرێوبەری ژوور، ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٣ کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەکۆبونەوەکەدا باس لەتەواوی ئەو کێشەو گرفتانە کرا کە لەئێستادا لەبازاڕەکاندا بەهۆی ناجێگری نرخی دۆلار ڕویداوە، جەخت لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە.

لە کۆبونەوەکەدا باس لە جوڵەی بازرگانی کرا لە دەروازە سنورییەکان، کێشەکانی بازرگانان خرایەوەڕوو، بڕیاردرا کار بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەوڵ بدرێت جوڵەی بازرگانی لەدەروازەکانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت.

بەشێکی کۆبونەوەکە باسکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان بوو لەگەڵ لەگەڵ وڵاتانی جیهان و گرنگیدان بە كه‌رته‌كانی گه‌شتوگوزار و کشتوکاڵ تا بتواندرێت بەرهەمی ناوخۆی زیاد بکرێت و دەرفەتی کاری زیاتر بره‌خسێنرێت بکرێت.

لەکۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کەرتی پیشەسازی‌و پرۆژەی بچوک کە حکومەت گرنگی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدات و قەرزی بچوک بدات بە گەنجان، تا بتواندرێت بەرهەمی ناوخۆی زیاد بکرێت و دەرفەتی کاری زیاتر برەخسێنن، ئەوەش بەوە دەکرێت حکومەت هاوکاری تەواوی ئەو کەرتە بکات و لەپێدانی خزمەتگوزاریەکان هاوکاریان بێت و نرخیان لەسەر هەرزان بکات.