کۆبونەوەی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەنجامدرا

کۆبونەوەی ئاسای مانگانەی سەرۆک و ئەندامانی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەناو بینای ژووری بازرگانی بەڕێوەچوو.

لەکۆبونەوەکەدا باس لەهەموو ئەو پرۆسانە کرا کە لە ئێستادا بۆ باشکردنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار لەسنوری پارێزگی سلێمانی گیراوەتەبەر، دەستخۆشی لەو هەوڵانەکرا کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نراوە.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کەرتی پیشەسازی و پرۆژەی بچوک کە حکومەت گرنگە زیاتر بەرەو کەرتی پیشەسازی بڕوات تا بتواندرێت بەرهەمی ناوخۆی زیاد بکرێت وە دەرفەتی کاری زیاتر برەخسێنن ئەوەش بەوەدەکرێت حکومەت هاوکاری تەواوی ئەو کەرتە بکات و لەپێدانی خزمەتگوزاریەکان هاوکاریان بێت و نرخیان لەسەر هەرزان بکات.