بازرگانان و کۆمپانيا و جوتياران بەشداری پێشەنگايەکی نێودەوڵەتی کشتوکاڵی( ئای فارم)دەکەن لە تاران

بەمەبەستی ئاشان بون بە ئەزمون و تەکنەلۆجيای کشتوکاڵی،بازرگانان و کۆمپانيا و جوتياران و خاوەن خانوەپلاستيەکەکان بەشداری پێنجەمین پێشەنگای (ئای فارم) تایبەت بە کشتوکاڵ و باخداری و خانوی پلاستیکی و ئامێری کشتوکاڵ و فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە بەرواری ١٢ تاکو ١٥ ئەیلول لە شاری تاران دەکەن کە لەلايەن ژوری بازرگانی و پيشەسازی سلێمانی ئاسانکاری کراوە بۆ بەشداری کردنيان..

  • ‎بوارەکانی پێشەنگا
    ‎هيکەلی خانوی پلاستيکی
    ئامێرسازی و تراکتۆر
    درۆنی كشتوکاڵی
    سيستەمی ئاودێری
    سماد و دەرمان و تۆو
    شەتڵی جۆراوجۆر

شايەنی باسە ساڵانە بە هاوکاری و پاڵپشتی ژوری بازرگانی و پيشەسازی سلێمانی جوتياران و بازرگانان و خاوەن کۆمپانيا کشتوکاڵی و بواری پەلەوەر و ئاژەڵداری و کارگەکانی خۆراك و خاوەن خانوە پلاستيەکان بەشداری چەندين پێشەنگای نێودەوڵەتی و چالاکی جۆربەجۆر دەکەن.