بیتکۆین بەرزترین نرخی تۆمارکرد

بەپێی CoinMarketCap نرخی یەک بیتکۆین بۆ 68 هەزار و 530 دۆلار و 34 سەنت بەرزبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی چەند هەفتەیەک پێشتر بەرزترین ئاستی تۆمارکرد کە 67 هەزار دۆلاربوو، دواتر نرخەکەی بەڕێژەی 12% دابەزی.

لە هەمانکاتدا دراوی دیجیتاڵیی ئیسریوم لەمڕۆدا بەرزترین نرخی تۆمارکرد و نرخەکەی گەیشتە چوار هەزار و 837 دۆلار و 59 سەنت.

بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین لەکاتێکدایە زیاتر لە 13 هەزار کریپتۆکەرەنسی لە جیهاندا هەن، تائێستاش بیتکۆین بەرزترین نرخی تۆمارکردووە تیایاندا.

بیتکۆین دوێنێ دووشەممە بەڕێژەی 10.95% نرخەکەی بەرزبووەوە و ئەمڕۆش نرخی پێوانەیی لە مێژووی دروستبوونی دراوەکەدا تۆمارکرد.