باڵوێزی یۆنان: دەمانەوێت پەیوەندییە ئابوری و کلتورییەکان لەگەڵ سلێمانی زیاد بکەین و ھێڵێکی ئاسمانی بکەینەوە

ئه‌رشیف

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ لیۆنیداس کۆنرۆڤیۆنیسیۆس، باڵوێزی یۆنان له‌ به‌غدا وستاڤرۆس کیریمیز،کۆنسۆڵی یۆنان له‌ هه‌ولێر کۆبویەوە، لە کۆبونەوەکەدا باڵوێزی یۆنان پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد بە بۆنەی ھەڵبژاردنی بە چالاکترین ژووری بازرگانی لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی سەرۆکی سلێمانی ڕایگەیاند “لە کۆبونەوەکەدا باڵوێزی یۆنان ڕایگەیاند، ئێمە قەرزاری سلێمانین و دەمانەوێت پەیوەندییە ئابوری و کلتوریەکان لەگەڵ سلێمانی بەھێزتر بکەین و ھێڵێکی ئاسمانی بکەینەوە لە نێوان سلێمانی و ئەسینا، لە بینای تازەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئۆڤیسێک دەکەنەوە بەمەبەستی ئاسانکاری کردن بۆ بازرگانان و پیشەسازان”.

ستاڤرۆس کیریمیز، باڵوێزی یۆنان ڕایگەیاند: سلێمانی سەرەڕای ھەبونی چەندین قەیران توانیوێتی بەرەو پێشبچونی باش بەخۆیەوە ببینێت، ھیوادارین پەیوەندییەکانمان بەھێزتر بێت، ئەو شاندەی یۆنان کە سەردانی سلێمانی دەکات ببێتە داینەمۆی پەیوەندییە ئابورییەکان لە نێوان سلێمانی و وڵاتی یۆناندا”.

سەرۆکی ژوور ئاماژەی بەوەشدا، لەمەودوا بەشداری کۆمپانیاکانی وڵاتی یۆنان لە پێشانگاکانی شاری سلێمانیدا زیاتر دەبێت، کۆمپیانیاکانی یۆنان بەشداری لە پێشەنکان دەکەن، داوامان کرد پێشەنگای تایبەت بە بەرھەمی کارگە و کۆمپانیاکانی یۆنان لە سلێمانی بکرێتەوە تاکو بازرگانان ئاشنا بن بە بەرھەمەکانی ئەو وڵاتە”.

لە کۆبونەوەکەدا باس لە سەردانکردنی شاندێکی گەورەی بازرگانانی سلێمانی کرا کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ١٠ سەردانی وڵاتی یۆنان بکەن، بەمەبەستی بەشداری کردن لە گه‌وره‌ترین پێشانگای کشتوکاڵی.