ڕاوێژکارێکی کازمی باس لە گەڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ دۆخی پێشوو دەکات

هەیسەم ئەلجوبوری، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ناتوانرێت نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ دۆخی پێشووی و دەڵێت، ئەوە خەیاڵە.

ئەلجبووری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ دۆخی پێشووی خەیاڵێکە، چونکە لەو حاڵەتەدا زیانی زیاتر دەبێت لەوەی کە بەو نرخەی ئێستای بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” “دەبێت بیر لەوە بکەینەوە چۆن دەتوانرێت هێزی دیناری عێراقی بگەڕێتەوە بەرامبەر بە دۆلار، بەڵام بە بڕیاری حکومەت نا، بەڵکو لە ڕێگەی خواست و خستنەڕووەوە.”