ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی سلێمانی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ کۆبویەوە

وەسفی خەلیل ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت “بە یاوەری حەسەن ڕەحیم، بەرێوبەری کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵمان کرد و لە دیوانی وەزارەت کۆبونەوەیەکمان ئەنجامدا”.

ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژوور ئاماژەی بەوەشدا، ئامانج لە سەردانەکەمان پێدانی ڕاپۆرتێک بوو لە بارەی ڕێکخستنی پێشانگای کشتوکاڵی لە بینانی پێشەنگای نێودەڵەتی سلێمانی، بە مەبەستی ھەماھەنگی و داواکاری پشتیوانی کردنی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ بەڕێوەچونی پێشانگاکە، لای خۆشیەوە جەنابی وەزیر ئامادەی تەواوی نیشاندا بۆ ھاوکاریکردن و پشتیوانی کردنی پێشانگاکە”.

Agriculture Expo 2022 KU (2)