پێنجھەمین فیستیڤاڵی بەھار لە بینای پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فیستیڤاڵی بەھار لە بینای پێشەنگای نێودەوڵەتی کرۆیەوە و تاکو ١٨ مانگی سێ بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تاکو ٧ی ئێوارە کراوەیە و ھاوڵاتیان دەتوانن سەرجەم پێداویستییەکانیان لە فیستیڤاڵی بەھار بکڕن.

بە ئامادەبوونی سیروان محەمەد و نەوزاد غەفور سەرۆک و جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئازاد ھەمەوەندی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بێستون سابوراوایی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێنجھەمین فیستیڤاڵی بەھار لە بینای پێشەنگای نێودەوڵەتی کرایەوە.

ئەمە پێنجھەمین ساڵە کە فیستیڤاڵی بەھار بەسەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە لایەن کۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل سازدەکرێت، ئامانج لە سازدانی فیستیڤاڵی بەھار، فرۆشتنی بەرھەم و کاڵاکانی کارگە و کۆمپانیاکانی سنوری پارێزگای سلێمانییە، کە لە ئێستادا چەندین کۆمپانیا لەسەر ئاستی ھەرێم کوردستان و عێراق بەشدارن، کاڵاکانیان بە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی دەناسێنن.

فیستیڤاڵی بەھار لە کاتێکدا سازدەکرێت کە نزیکین لە جەژنی نەورۆز و مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، ھاوڵاتیان سود لە فیستیڤاڵەکە وەربگرن و کاڵاکان بە نرخێکی کۆ بکڕن، لە وڵاتانی ئێران و تورکیا و سوریا و ھیندستان و عێراقەوە کۆمپانیاکان بەشدارن لە فیستیڤاڵ و چەندین کۆمپانیای جیھانیش لە ڕێکەی بریکارەنیانەوە کاڵاکانیان نمایش دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم فیستیڤاڵە لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە گرنگی تایبەتی پێ دەدرێت و بە فەرمی ناسێنراوە و نوێنەری حکومەتی عێراق لە فیستیڤاڵەکەدا بەشدار دەبێت، لەلایەن سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی ھەرێمەوە ھاوکاریمان کراوە و زۆر سپاسیان دەکەین، لە ڕووی ئەمیشەوە سەرجەم ڕێکارەکان گیراوەتەبەر و ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ چارەسەر کردنی ھەر ڕوداوێکی نەخوازراو”.

لە فیستیفاڵی بەھار بەرھەمەکان بە نرخیکی کەمتر لە نرخی بازاڕ دەفرۆشرێت و چەندین داشکاندن و دیاری تێدایە، ڤیستیڤاڵ ساڵانە سەدان ھەلی کار بۆ گەنجان دەرەخسێنێت.

وتەی سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی: