لە پەیامێکیدا، قوباد تاڵەبانی سیستمێکی بەناوی یەکپەنجەرە بۆ باشترکردنی ئیدارەدانی دەزگاکان راگەیاند.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند:” لە رێگەی سیستمی یەکپەنجەرەوە سیستمی ئیدارەدانی نێو دەزگاکانمان باشتر دەکەین”.
پێشتر قوباد تاڵەبانی چەندینجار ئەوەی دووپاتکردووەتەوە، بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوە حکومییەکان و شەفافییەت لە کۆکردنەوە و خەرجکردنی داهاتدا لە پێشینەی کارەکانی ئەوە.
لە دیارترین هەوڵیشیدا، قوباد تاڵەبانی چەند مانگێک پێش ئێستا ماڵپەری شەفافیەتی راگەیاند، کە تیایدا داهاتی رۆژانەی سەرجەم دام و دەزگاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی گەرمیان دەخرێتەڕوو.