پێشەنگایەکی نێودەوڵەتی لە تورکیا بەرێوەدەچێت، بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن

پێشەنگایەکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی تورکیا لەشاری ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت، کە تایبەتی بە پێداویستی پزیشکی و ئامێرەکانی تاقیگە و نەخۆشخانەکان لە بەرواری ٢٠٢٢⁄٣⁄١٧ تاکو ٢٠٢٢⁄٣⁄١٩ .

ھەر بازرگان و کۆمپانیایەکی بواری پزیشکی خوازیارە بەشدار بێت لە پێشەنگاکە تاکو بەرواری ٢٠٢٢⁄٣⁄٣ دەتوانن سەردانی بەشی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن، بەمەبەستی ناو تۆمارکردن و زانیاری زیاتر.