پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە کوردستان لە قۆناغی خەمڵاندنی بودجەیە

ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکموەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە قۆناغی خەمڵاندنی بودجەیە و کاری باشی بۆ کراوە.

 ئاگرین عەبدوڵا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر باسی لەوەکرد، لە دوو هەفتەی داهاتوودا وردەکاری پڕۆژەکە لەڕووی کات و بڕی پارەی پێویست بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکەوە ئاشکرا دەکرێت.

وتیشی، “قۆناغییەکەمی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە زاخۆوە دەستپێدەکات تا دەگاتە شاری هەولێر، دواتریش لە هەولێرەوە بەرەو ڕانیە و قەڵادزێ و پاشان قۆناغ دوای قۆناغ لە دهۆک و سەرسەنگ و ئامێدی دەبێت تا دەگاتە هەموو ناوچەکانی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “درێژی هێڵی شەمەندەفەرەکە 620 کیلۆمەترە و شار و شارۆچکەکانی کوردستان لە زاخۆ تا خانەقین بەیەکەوە دەبەستێتەوە”.