سبەی لە سلێمانی گەورەترین کۆڕبەندی ئابوری بەڕێوەدەچێت

سەبەینێ لە شاری سلێمانی كۆڕەندی وەبەرهێنان و ئابوری – سلێمانی، بە بەشداری زیاتر لە دوو هەزار وەبەرهێنەر و خاوەنكار و كۆمپانیا بەڕێوەدەچێت.

د.هاوار گەڵاڵی، سەرپەرشتیاری گشتی كۆڕبەندی وەبەرهێنان و ئابوری ڕایگەیاند، سبەینێ كۆڕبەندیی وەبەرهێنان و ئابوری – سلێمانی 2022، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و كونسوڵخانە و لایەنە پەیوەندیدارەكان و هەماهەنگی دەسەی وەبەرهێنان و بەڕێوەدەچێت.

دەشڵێت: كۆڕبەندەكە بە بەشداری زیاتر لە دوو هەزار وەبەرهێنەر و خاوەنكار و كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە نۆ وڵاتی جیاوازەوە بەڕێوەدەچێت.

كۆڕبەندەكە لە هۆتێل گراندمیلینیۆم كاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت.