پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی رێژەی دانیشتوانی هەرێم بەشە بودجەی دەکاتە نزیکەی 28 ترلیۆن دینار.

نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، “بە نوسراوی فەرمی داوام لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق کرد کە پێشبینییەکانی خۆیان بۆ ژمارەی دانیشتوانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بخەنە روو، ئەوانیش کە وڵامیان دامەوە پێیان راگەیاندنم دانیشتوانی هەرێم 14٪ی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەگەر بەشە بودجەی هەرێم لەسەر بنەمای دانیشتوان دابنرێت لەو 200ترلیۆن دینارەی خەمڵێنراوە نزیکەی 28 ترلیۆن دیناری پشکی هەرێمە”.

ئاشکراشیکرد، “گەر ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت ئەوەی پێی دەوترێت قەیرانی دارایی و ماوەی چەند ساڵێکە بەرۆکیی گرتووە چارەسەر دەبێت”.