پرسەنامە

بە ناوی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو بنەماڵەیە دەکەین کە شەوی ڕابردوو لە ڕوداوێکی ناخ ھەژێندا، لە گەڕکی کازیوەی شاری سلێمانی گیانیان لە دەستدا.

لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوان بەبەهەشتی بەرین شادبکات و دوا ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.

ھیوای سەلامەتی و زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئامادەی ھەموو جۆرە ھاوکارییەکین.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی