لە چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب سەدان هەزار ناونیشان نمایش دەکرێن

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە، لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 200 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە بەشدارییانکردوە و ملیۆنان کتێب و سەدان هەزار ناونیشان نمایش کراون.

‎بەئامادەبونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی و جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و یەکە ئیداریەکانی سلێمانی خولی چوارەمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرایەوە.

‎بەچاودێری وەزارەتی ڕؤشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئاگاداربونی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆمپانیای ئەتڵس ئەسیل بۆکردنەوەی پێشانگا چوارەمین خۆلی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی لە شاری سلێمانی کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی کرایەوە و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت، لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 200 ناوەند و دەزگای چاپ وپەخشی ناوخۆی و بیانی بەشدارییان کردوە کە زیاتر لە 20 وڵاتی جیهانەوە هاتون.