وەزیری دارایی: هێڵێکی گەرم دروست دەکەین بەمەبەستی چارەسەری کێشە بازرگانییەکان

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەکێشەو گرفتەکانی باج و کێشە بازرگانیەکان لەسنوری پارێزگای سلێمانی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان و بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی باجی هەرێم و بەڕێوەبەری بەڕیوەبەرایەتی باجی دەرامەتی دوو بەڕێوەبەری باجی خانوبەرەی سلیمانی و بەریوەبەری باجی دەرامەتی سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی٬ و نەوزاد غەفور جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور٬ ڕۆژی ٢٠٢٢⁄٩⁄٣ پێشوازیان کرد لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتی باجی هەریم و بەڕێوەبەری بەڕیوەبەرایەتی باجی دەرامەتی دوو بەڕیوەبەری باجی خانوبودەبەرەی سلیمانی یەک و بەرێوەبەری باجی دەرامەتی سلێمانی.

لە کۆبونەوەکەدا، سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرکانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نوێنەرایەتی تەواوی کەرتی تایبەت و خاوەنکاران و بازرگانان دەکات وە ڕۆژانە چەندین کێشەو گرفتی کەرتە جیاوازەکان دێتە لامان کە خۆی دەبینێتەوە لە کیشەی باجی نوسینەگەکان و پارێزەران و پیشەسازان و بازرگانان.

سەرۆکی ژوور زۆر سپاسی بەڕێز ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم دەکات کە سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و لە نزیکەوە گوێ بیستی کێشە و گرفتەکان بوو.

لە کۆبونەوەکەدا بازرگانان و بەڵێندەران و خاوەن نوسینگەکان و پارێزەران و پیشەسازان و کۆمەڵەی کێڵگە پەرەوەریەکان و نوێنەری نانەواخانەکان و کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان و کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار کێشە و گرفتەکانیان خستەڕوو و لەلایەن وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری باجەوە وەڵام دراتەوە.

سیروان محەمەد٬ ئاماژەی بەوەشدا: بازرگانان لەسەدا ٣ باجیان لێ وەردەگیرێت لەسنورەکان لەکاتی هاوردەکردنی کاڵا و پێداویستیەکان هەربۆیە کۆمپانیاکان پێویستە لەسەر ئەو هاوردەکردنە ژمارەی کۆتای بدەن بە وەزارەت تا هیچ بڕە پارەیەکی زیاتریان لێ وەرنەگیرێت.

سیروان محەمەد، ڕاشیگەیاند، ئەم کۆبونەوەیەی ئەمڕۆ کۆبونەوەی دووھەمە، لەم کۆبوەنەوەیەی ئەمڕۆدا ئەوەی لە دەسەڵاتی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەشداربووی ئەم کۆبونەوەیە جێبەجێ دەکرێت ئەوەشی دەمێنێتەوە لە دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابوریی و لایەنە پەیوەندیدارەکانە بۆ بڕیارە سبەی یەکشەممە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر کوببینەوە.

ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دروستکردنی ھێڵێکی گەرم لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم تاکو بە زوترین کات کێشە و گرفتەکانی بازرگانان و پیشەسازان بگاتە لایەنە پەیەوەندیدارەکان و چارەسەر بکرێت.

راشیگەیاند: بازرگانان و پیشەسازان ئەو توێژەن کە پێویستە ماندوو بون و ھەوڵەکانیان بۆ بوژاندنەوەی ڕەوت و ژێرخانی ئابوری کوردستان بەڕێزەوە خەمڵاندنی بۆ بکرێت و وەک وەزارەتی دارایش ھەموو ھەوڵێک دەدەین کە سەرجەم لەمپەرو گرفتەکانی بەردەم ئەو توێژە نەھڵن و بەجۆرێکیش ڕێکخستنەوە بۆ شێوازی باجی سەر بازرگانان ڕێکبخەنەوە سودی گشتی لەسەروو ھەموو بەرژەوەندییەکانەوە تێیدا جێگیر بکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا بۆ ئاگاداربون چارەسەرکردنی گرفتەکانی بازرگانان و پیشەسازانی سنوری پارێزگای سلێمانی وەزارەتی دارایی لیژنەیەکی تایبەت پێکدەھێنێت، ژوری بازرگانی و نوێنەری بازرگانانی تێدا دەبێت.