هۆشداری ده‌درێت لەبارەی نرخی پاوەندی بەریتانی یەكسان بێت له‌گه‌ڵ دۆلار

چەند بانكێكی تایبەتمەندی بەریتانیا هۆشداریدەدەن كە لەبارەی نرخی پاوەندی بەریتانی كە ساڵی داهاتوو دابەزینی پێوانەیی تۆمار دەكات و نرخەكەی لەگەڵ دۆلار یەكسان دەبێت.

لە ماوەی ڕابردوودا دراوی بەریتانی خراپترین ئاستی تۆماركردووە بە جۆرێك لە مانگی ئابدا 5%ی بەهاكەی بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە و مەترسی هەیە نرخەكەی لەگەڵ دۆلاردا بگاتە یەك ئاست،لەكاتێكدا كە بەردەوام نرخی پابەند لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزتربووە لە بەهای دۆلاری ئەمریكی، بەڵام ئەو مەترسییە هەیە لەگەڵ دۆلاردا یەك نرخ بن.

ئاماژە بەوەش كراوە، دابەزینی بەهای پاوەند و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی هەڵاوسان و كاریگەرییەكانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و وزەیە لە جیهاندا.

ئەو بانكانە هۆشدارییانداوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە پاوەندی بەریتانی 14%ی بەهاكەی لەدەستداوە بۆیە ئەو مەترسییە هەیە ساڵی داهاتوو دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببینێت و لەگەڵ دۆلار نرخەكەیان یەكسان ببێتەوە.

هەرچەندە بەشێكی شارەزایانی ئابوریی بەریتانیا پێچەوانەی ئەو بۆچوونەن و پێشبینیدەكەن كۆتایی ئەمساڵ جارێكی دیكە نرخی پاوەند بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوە تۆماربكاتەوە.