وەزارەتی كشتوكاڵ چەند رێنماییەكی بۆ دروستكردنی پۆند دەركرد

وەزارەتی كشتوكاڵ چەند رێنماییەكی بۆ دروستكردنی پۆند لە هەرێمی كوردستان دەركرد كە ئامانج لێی كەمكردنەوەی بە فێڕۆدانی ئاو و پاراستنی ئاوی كۆگاكراوی ژێرزەوی و پەرەپێدانی زیاترە بە كەرتی كشتوكاڵ.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم چەند رێنماییەكی تایبەت بە دروستكردنی پۆند لە هەرێمی كوردستان دەركردووە و راشیگەیاندووە، “بەهۆی سەرهەڵدانی وشكەساڵی و كەمبارانی و گۆڕانكاریی كەشوهەوا و مەترسییەكانی دواڕۆژ لەسەر سەرچاوەكانی ئاو و لەپێناو كەمكردنەوەی بە فیرۆدانی ئاو و پاراستنی ئاوی كۆگاكراوی ژێرزەوی و پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ چەند رێنماییەكی نوێ بۆ دروستكردنی پۆند دەركراوە”.

ئاشكراشیكرد، ئامانج لە دەركردنی ئەو رێنماییانە هاندانی جوتیارانە بۆ وەبەرهێنان و زیادكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی كە رێنماییەكان لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بە ژمارە 294 لە 24ی 11ی 2022 بڵاوكراوەتەوە.