وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌: له‌سه‌ر قه‌رزى بانكى نێوده‌وڵه‌تى چه‌ند شه‌قامێك دروستده‌كرێت

وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، بانكى نێوده‌وڵه‌تى شه‌قام و ڕێگاوبان له‌هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كات و ئه‌وانیش ئاسانكاریان بۆكردوون.

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌، بڕیاره‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى ڕێگاوبان له‌سه‌ر قه‌رزى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بدرێت و ئه‌مرۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كراوه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پرۆژه‌كان ئێستا له‌ قۆناغى نه‌خشه‌سازى و ئاماده‌كاریدایه‌ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ئاماده‌یی خۆى بۆ هاوكارى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كان ڕاگه‌یاندوه‌.

له‌ئێستادا به‌هۆى خراپى ڕێگاوبانه‌كان رۆژانه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌بنه‌ قوربانى ڕوداوه‌كانى هاتوچۆو رۆژ به‌ڕۆ قوربانیه‌كان له‌هه‌ڵكشاندان.