وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی: تا پێنج ساڵی تر دۆلار لەم نرخەی ئێستایدا دەمێنێتەوە

وتەبێژى بازاڕى دۆلارەکەى سلیمانى رایدەگەیەنێت؛ پێشبینی دەکرێت بەهای دۆلار لەرۆژانی داهاتودا ئاسایی ببێتەوەوونکە لە بانکى ناوەندى نرخەکەى (145) هەزار دینارە و جێگیرە.

 جەبار گۆران، وتەبێژى بازاڕى دۆلارەکەى سلیمانى، ئەمڕۆ شەممە، بە میدیای رەسمی گۆڕانی وت: دوێنێ بەهۆی تویتەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بازارەکان ناجێگیرب

وتیشى، پیشبینى ناکەین نرخى دۆلار بێتە خوار (146)هەزار دینار چونکە ناکرێت نرخى دۆلار خوار نرخى بانکى ناوەندى بێت، کە (145)هەزار دینارە.

سەبارەت بەمەترسییەکان بۆ سەر ئەوانەى کە بڕیکى زۆر دۆلاریان کڕیوە، ئاشکرایكرد، لە هەمو حاڵەتێکدا هەبونى دۆلار گرنگترە وەک لە دراوى عێراقى و پێویست ناکات هاوڵاتییان بکەونە دۆخێکى ناجێگیرەوە، چونکە نرخى دۆلار ئاسایى دەبێتەوە.

وتەبێژى بازاڕى دۆلارەکەى سلیمانى، جەختیشیكردەوە، حکومەتی عێراق لەسەر پێشنیاری سندقی دراوی نێودەوڵەتی بڕیاری دابەزاندنی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری داوە و ئەستەمە لەم کاتەدا هیچ بڕیارێکی دیکە بدات کە ببێتەهۆی بەرزکردنەوەی بەهای دینار، چونکە ئەگەر بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات، کاریگەری زۆر خراپی لەسەر بازار دەبێت، بۆیە بەبڕوای من لانیکەم تا پێنج ساڵی دیکە بەهای دۆلار لەم نرخەی ئێستایدا دەمێنێتەوە.