هەناردەکردنى نەوتى ھەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی ئێوارەى رۆژی سێشەممە ڕێکەوتى 18ی کانونی دوەمی 2022، بۆرى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە نێو خاکی تورکیا تەقییەوە و هەناردەکردنی نەوت راگیرا، لە ئێستادا ھەناردەکردنی نەوت دەستیپێکردوەتەوە.

 وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، “دوای ئەوەی ئێوارەى رۆژی سێشەممە ڕێکەوتى 18ی کانونی دوەمی 2022، بۆرى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە نێو خاکی تورکیا تەقییەوە و ئەمەش بوە هۆى وەستانێکى کاتى هەناردەکردنەکە بۆ بەندەرى جەیهان”.

ئەوەش هاتوە، “بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەی بۆرییەکە بە هۆی شۆرتی کارەبا ڕویداوە و لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتى هەرێم وردتر لە ڕوداوەکە دەکۆڵێتەوە”.

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەڵێت، “ئەو تەقینەوەیە کاریگەریى لەسەر هەناردەکردنى نەوتى ھەرێمی کوردستان ھەبوە و لە ئێستاشدا ھەناردەکردنی نەوت دەستی پێکردوەتەوە.”