هاوردەكردنی مۆدێلێكی ئۆتۆمبێل ڕاگیرا

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە 1ی 9ی ئەمساڵەوە بەپێی ڕێنماییەكان ڕێگەنادرێت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت، جەختدەكاتەوە ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە لە مانگی ئەیلول هاوردەكراون تابلۆیان پێدەدرێت.

لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم  ڕاگەیاند، لە 1ی 9ی 2022ەوە ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 هاوردەی هەرێمی كوردستان ناكرێت و ئۆتۆمبێلی مۆدێلەكانی 2021-2022- 2023 هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن و تابلۆیان پێدەدرێت بەپێی ئەو ڕێنماییانەی پێشتر دەركراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەر لە مانگی ئەیلول هێنراونەتە هەرێمی كوردستان تابلۆی ئۆتۆمبێلیان پێدەدرێت و هیچ گرفتێكیان نییە”.