نەوتی برێنت لە سەروو 100 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئه‌مرۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرزترە و لە سەروو 100 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی دواین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەمریل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 100 دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 93 دۆلار و 92 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پێشتریش وەزیری وزەی سعودیە ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکرێتەوە لەپێناو هاوسەنگبوونەوەی نرخەکان.