شوێنە گەشتیارییەكان پابەندی بەكارهێنانی زمانی كوردی دەكرێن

دەستەی گشتی گەشتوگوزار شوێنە گەشتیاریەكان پابەندی زمانی كوردی دەكات و سزاكەی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت دەبێت لە كاتی پابەند نەبوون.

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم بلاویكردەوە، بە فەرمانێكی كارگێڕی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم و بە واژۆی ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزار، سەرجەم هۆتێل و مۆتێل و كافێ و ڕێستۆرانت و ئەو شوێنە گەشتیارییانەی خزمەتگوزاری گەشتیارییان تیاداپێشكەش دەكرێت پابەند دەكات بەوەی پێویستە زمانی كوردی بكەن بە زمانێكی سەرەكی بۆ لیستی پێشكەشكردنی خواردنەكان و تابلۆی ناوی بازرگانی شوێنەكانیان، بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەش تەنها وادەی (١٥) ڕۆژ دیاری كراوە.
هەر وەك لە فەرمانەكەدا هاتووە كە لە دووتوێی حەوت خاڵدا نوسراوە، پابەند كردنی سەرجەم ئەوشوێنانەی خاوەنی مۆڵەتی گەشتیارین دەبێت زمانی كوردی وەك زمانی سەرەكی و یەكەم، پاشان هەر زمانێكی تری بیانی بنوسرێت.

باس لە ئەوەشكراوە، لە فەرمانەكەدا سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و لیژنە تایبەتەكانی ڕاسپاردووە بۆ بەدواداچوون بە جێبەجێكردنی بڕیارەكە و سزای دیاریكراوی سەرپێچی كاران تۆمار دەكرێت كە بە داخستنی شوێنەكە بۆماوەی سێ ڕۆژ دەستپێدەكات، لە ئەگەری دووبارە بوونەوە یان زیاتر شوێنەكە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ تا بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی شوێنە گەشتیارییەكە كۆتایی دێت.

ئەوە لەكاتێكدایە بەشێك لە هاوولاتییان گلەیی ئەوەیان لە حكومەتی هەرێم هەیە كە زۆرینەی ئەو كەسانەی لە شوێنە گشتییەكاندا كاردەكەن كەسانی بیانین و ئەوەش كێشەی بۆ هاووڵاتییانی كورد دروستكردووە.