کۆنفرانسێکی زانستی لە بارەی سامانی ئاژەڵ لە ئەستەنبوڵ بەرێوەچوو

راوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت ”کۆنفرانسێکی زانستی بەسپۆنسەری کۆمپانیایی (گۆڵد فیش) لە ئەستەنبوڵ بەرێوەچوو کە نوێنەری زانکۆی سلێمانی و چەندین زانکۆی دەرەکی وەک سویدی و ئێرانی تێدا بەشداربوون”.

وەسفی خەلیل، راوێژکاری کشتوکاڵی ژوور رایگەیاند، ”بە نوێنەرایەتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆنفرانسەکە بەشدار بووم وتارێکم پێشکەش کرد و جەختم لە هەوڵەکانی ژوور کردەوە بە مەبەستی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی لە شاری سلێمانی”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە وتارەکەمەدا ئامارێکی ورد و دروستم لە بارەی سامانی ئاژەڵ و پەلەوەر و ماسی پێکەش کرد، کۆنفراسنەکە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت چەندین وتاری زانستی تيدا پيشکەش دەکرێت.

ئەوەش خستەڕوو کۆنفرانسەکە لەبارەی ئەو نەخۆشیە باوانە بوو کە توشی سامانی ئاژەڵ دەبێت، لە یەکەم رۆژی کۆنفرانسەکە ٥ توێژینەوەی زانستی لەم بارەیەوە پێشەکەش کرا، ئەمرۆش دووەم رۆژی کۆنفرانسەکەیە و بەردەوامە، نوێنەری پزیشکانی ڤێتەرنەری زانکۆی سلێمانیش بەشدارە.