نوێترین زانیاری لەسەر گەشتەکانی سلێمانی و تورکیا ڕاگەیەنرا

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لە میانی سەردانەکەی ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ھەرێمی کوردستان، داوایان لێکردووە گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێبکاتەوە، بەڵام ئەو وڵاتە ھۆکاری خۆی ھەیە بۆ راگرتنی گەشتەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، ھەوڵەکانیان بەردەوامی دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا.

پێشتر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاندبوو، هەنگاوەکان بەردەوامن و ئومێدمان زۆرە لە مانگی حەوتدا بگەینە ئەنجامێك ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتەکان بۆ سلێمانی بکرێتەوە و گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی تورکش ئێرڵاین بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێبکەنەوە.

بەڵام دواتر حکومەتی تورکیا بڕیاریدا، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕووی تورکیادا هەتا بەرواری ٣ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو بەردەوامبێت.