کۆمپانیایەکی ئەمریکی دوو سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی لە سلێمانی دەکاتەوە

مایڵز کاگینزو، خاوەنی کۆمپانیای وۆردز وارییەری ئەمریکی سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی‌و پیشەسازی سلێمانی کرد.

لە کۆبونەوەیەکەدا باس لە کۆمەڵێک پرۆژەی هاوبەش کرا لە نێوان کۆماپنیا ئەمریکی و عێڕاقیەکان و بەڕێز مایڵز رایگەیاند: کۆمپانیا ئەمریکیەکان خوازیارن، وەبەرهێنان لە کوردستان بکەن و بانگهێشتی وەفدێکی بازرگانیان کە لە سلێمانیەوە سەردانی ئەمریکا بکەن و لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کۆببنەوە و تاوتوێی پرۆژەی هاوبەش بکەن و پەیوەندی بازرگانی بەهێزتر بکەن.

ئاماژەشی بەوەشدا کە کۆمپانیای وۆردز وارییەر دوو سەنتەری راهێنانی پیشەیی تەکنەلۆجی دەکاتەوە ولە سلێمانی دەکاتەوە و لە ئێستادا، کاری پرۆژەکە لە دەستپێکردندایە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکرێتەوە.

لای خۆشیەوە سیروان سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە کردنەوەی سەنتەری پیشەیی لە پاریزگای سلێمانی و ئامادەی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوکاری کردنێک، ئاماژەی بەوەشدا، ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی تاکە ژوورە خاوەن رێبەری بازرگانی ئەلکترۆنیەوە و ساڵانێکە بە سیستمی یەک پەنجەرە کار دەکات.

جەختی لەوەش کردوە، ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەوپەڕی تواناوە پشتگیری لەو کار و پرۆژانە دەکات کە دەبنە هۆی خزمەتکردن بە گەنجان و بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان و ڕاهێنان و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار، هیواخوازین بە زوترین کات ئەو سەنتەرانە بکرێتەوە.