بڕیارێک لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2024 دەرچوو

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکات، ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2024 یان کڕیووە و تۆماریان نەکردووە، بەرواری تۆمارکردنەکەیان نەگاتە کۆتایی مانگی ئەیلول سزا نادرێن.

 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، ” سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران وکۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاگاداردەکەینەوە کەوا،بەپێی رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ساڵی نوێ لە بەرواری 1ی ئەیلول دەستپێدەکات بۆ هەمو ساڵێک، هەرهاوڵاتییەک ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2024ی کڕیبێت، دەتوانێت لە 1 ی ئەیلولەوە دەست بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکەی بکات”.

ئاشکراشیکرد، “ئەو ماوەی کە ئۆتۆمبێلەکەی لەلا بووە بەبێ تۆمار، ئەگەر لە 60 رۆژیش تێپەڕیکردبێت بۆی بە سزای دواکەوتن هەژمارناکرێت، بە مەرجێک رۆژی تۆماری نەگاتە کۆتایی مانگی نۆ،وە بە پێچەوانەوە ئەو ماوەیەی پێشتریش کە لەلای بووە بەبێ تۆمار بە سزای دواکەوتن هەژماردەکرێت”.