نرخی نه‌وت و زێڕ گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هات

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان رووی له‌ نزمبوونه‌وه‌ كرد به‌جۆرێك نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت له‌ خوار 90 دۆلاره‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نرخی‌ زێڕ زیاتر به‌رزبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ی نیسانی 2024، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا نزمبووه‌وه‌ بۆ 89 دۆلار و 66 سه‌نت، له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 90 دۆلار و 41 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه‌ بۆ 85 دۆلار و 46 سه‌نت له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 86 دۆلار و 44 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌رزبووه‌وه‌ بۆ دوو هه‌زار و 357 دۆلار، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ‌ به‌ دوو هه‌زار و 345 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.