باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیر دەکرێن

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە ڕادەگەیەنێت.

هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی/ناوشار بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، دوای چاودێری وورد و بەدواداچوون، توانیان باندێکی (٤)کەسی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیربکەن.

هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەچەند هەڵمەتێکدا توانیان سەرجەم ئەندامانی باندەکە دەستگیربکەن، کە لەمانگی ڕەمەزاندا دۆلاری ئەمریکی ساختەیان بە دووکاندار و فرۆشیاران داوە، لە پێناو ساغکردنەوەی پارە تەزویرەکەیان و دیناری عێراقیان وەرگرتۆتەوە،
لەژێر چاودێری هێزەکانمان و بەمەبەستی دەستگیرکردنی تەواوی ئەندامانی باندەکە و کۆکردنەوەی سەرجەم دراوە تەزویرەکە، توانرا سەرجەمیان دەستگیر بکرێن و دەست بەسەر تەواوی پارەکەدا بگیرێت.
تۆمەتباران تەمەنیان لە نێوان ( ٢٤ بۆ ٣٠ ) ساڵیدایە و دانیشتووی شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵن.

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی ( ٢٨١ )لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکات، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی دراوی ساختە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە
_ هێڵی گەرمی ئاسایش ژمارە ( ١٠٦ )