نرخی زێڕ به‌رزده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ له‌ بۆرسه‌ی جیهانی و بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەرزبونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و نرخی یه‌ك ئۆنسه‌ له‌ بۆرسه‌ی جیهانی گه‌یشته‌ 1840 دۆلار، نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یاری‌ 21ـیش به‌ 377 هه‌زار دیناره‌.

محه‌مه‌د حسێن، له‌ زه‌ڕه‌نگه‌ری‌ نیاز له‌ سلێمانی‌ به‌خه‌ندان-ی‌ راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ نرخی‌ ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ بۆ‌ 1840 دۆلار بەرزبوەوە و نرخی مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یار‌ 18 به‌ 325 هه‌زار دیناره‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عه‌یاری‌ 21 به‌ 377 هه‌زار دیناره‌، هه‌روه‌ها نرخی لیره‌یه‌ك زێڕ به‌ 390 دۆلاره‌.

لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبونەوەی بەهای زێڕیش محه‌مه‌د حسێن وتی، “دو هۆکار بونەتە هۆی بەرزبونەوەی بەهای زێڕ، هۆکاری یەکەم ئەوەیە نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، هۆكاری دوه‌میش گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و روسیا تایبه‌ت به‌ بارودۆخی ئۆكراینا”.