دوو ڕێكخراوی بیانی یارمه‌تی پڕۆژەی كشتوكاڵی ده‌ده‌ن له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان

رێكخراوه‌كانی یو ئێس ئەید و تۆپ ماونتن هه‌ڵده‌ستن بە پێشكەشكردنی پڕۆگرامێكی تایبەت بە خیراكردنی پڕۆژەی كشتوكاڵی بۆ مەبەستی یارمەتیدانی پڕۆژەی بچووك و مامناوەند لە عێراقدا، كە سوودێكی زۆرباشی دەبێت لە ئێستادا و یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەشەپێدان و پێشخستنی پڕۆژەكان، لە ڕووی پاڵپشتیكردنی هەوڵ و كۆششەكانیان.

رێكخراوی تۆپ ماونتن لە بری یۆ ئێس ئەید هەڵدەستێت هەڵبژاردنی بەلایەنی كەم یەكێك لە ڕێكخراوە ناحكومییەكە/ CSO ناوەخۆییەكان وەكو هاوبەشێك بۆ مەبەستی هاوكاریكردنی جێبەجێكردنی پڕۆگرامی پاَپشتی كە دیزاینكراوە بۆ مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی داواكاری بۆ بەرهەمە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستانی عێراق.

ئاناژه‌ به‌وه‌ش دراوه، ‌هاوبەشەكە هەڵبژێردراوە بۆ ئەم دەستپێشخەرییە و بنیاتنانی تواناكانی پێدەبەخشرێت لەگەڵ ڕێبەریكردن لەسەر بنەمای تیشكخستنە سەر بنیاتنانی توانا سەرەكییەكانی پەیوەست بە جێ بەجێكردنی كامپینی پاڵپشتی. هەروەك هاوبەشەكە ئامادە دەبێت بۆ وەرگرتنی بڕی تاوەكو 10,000 دۆلاری ئەمەریكی بۆ یارمەتیدان و بەشداریكردن لە كامپینی پاڵپشتی.

دوا وادە بۆ فۆڕم پڕكردنه‌وه‌ به‌رواری 2022/1/31 تاكو كاتژمێر 5 ئێوارە بە كاتی عێراق دەبێت. هەر داواكاری پێشكەشكردنێك دوای ئەم وادەیە لەبەرچاو ناگیرێت.

CSO لەسەر بنەمای توانست و سەلماندنی خۆی لە دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ كەرتەكانی كشتوكاڵ و بازرگانی كشتوكاڵی هەڵدەبژێردرێت. هەروەها، كەمترین تایبەتمەندی ئەمانەی خوارەوە دەبێت:
1- پێویستە بەلایەنی كەم 1 ساڵ لە هەرێمی كوردستانی عێراق چالآك بی.
2- شارەزایی لە كاركردن هەبێت لە ناوچە دێنشینەكان، لەگەڵ جوتیاران و ئەئجامدانی كامپینی پاڵپشتی.
3- پێویستە CSO/ڕێكخراوە ناحكومییەكە لە هەرێمی كوردستانی عێراق بێت.
4- لە پێشووتردا ئەم كارەی ئەنجامدابێت كە بەلایەنی ئەم ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە: كاری پاڵپشتی پەیوەست بە بواری كشتوكاڵ و بەرهەمی ناوەخۆیی، بەرەو سەوزایی هەنگاونان و دەسپێشخەری ژینگەیی، ناشتنی نەمام، داهێنان لە بواری كشتوكاڵ، كارگێڕی ئاو و ئاودێری، داهێنان لە بواری كشتوكاڵ، پاراستنی تۆو، ئاسایشی خۆراك، ڕاهێنان و بنیاتنانی تواناكن بۆ جوتیاران یان دامەزراوە كشتوكاڵییەكان، كامپینی هۆشیاری لەبارەی چارەسەری داهێنەرانە، توێژینەوەی زانستی و پەرەپێدان.

بۆ فۆرم پڕكردنه‌وه‌ كلیكی ئه‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScrGA6rclqT6goVxSgzQgUj-VeqaVXrom097fV_WqSXoKyp7Q/closedform