نرخی زێر بەرزترین ئاستی تۆمار کرد

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەیانی ئەمڕۆش گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەی 0.8% بەرزبووەوە و گەیشتە هەزار و 838 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، هاوکات لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە رێژەی 1% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەک ئۆنسە بە هەزار و 843.90 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی یەدەگی ئەمریکا کە بڕیارە سبەی چوارشەممە بەڕێوەبچێت و بڕیاری نوێ لەبارەی سیاسەتی نەختینەیی بانکی بدات.

زێڕ یەکێکە لەو ئامرازانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ باڵانسکردنی دۆخی ئابووری و رێگریکردن لە هەڵاوسان بەکاریدەهێنێت، ئەویش لە رێگەی زیادکردنی سوودەکانیەوە.