بەهای دینار بەرامبەر دۆلار چی لێ دێ؟

عیماد مەحمود

ئایا مەترسی لەسەر بەهای دیناری عێراقی هەیە؟ چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەین؟ هەموو ئاماژە ئابوریەکان پێمان دەڵێن، هیچ مەترسیەک لەسەر بەهای دیناری عێراقی نیە.

ئەم جۆرە هەڵچونەی دراو ، حاڵەتێکی سروشتی و نۆرماڵە، وەک ئەوەی لە مانگی 3ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ ڕوویدا ، کە 100 دۆلار ئەمریکی 146 هەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ، دواتر دۆخەکە ئاسای بوویەوە.

ئەوەی ڕوویدا لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا سەبارەت بە داشکانی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بۆ کۆمەڵێ حاڵەتی نا ئابوری و تەکنیکی دەگەڕێتەوە، لە گرنگترین هۆکارەکانی..
لە ماوەکانی ڕابوردوودا عێراق ڕۆژانە بڕی پێویستی لە دراوی دۆلار بۆ بازاڕەکان بە شێوەی کاش و حەواڵە دەخستە بازاڕەوە لە نێوان ١٢٥ بۆ ١٥٥ ملوێن دۆلاری دەخستە ڕوو،
بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا ئەم بڕە بۆ نیو هێندە دابەزی ، کە هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەندێک ڕێوشوێنی ئابوری بە ئاڕاستەی ڕێگری لە چوونە دەرەوەی دۆلار بۆ ووڵاتانی هەرێمی و ناوچەکە، ڕێگری لە سپی کردنەوەی پارەو داهاتی عێراق. هاوشان بە چاودێری و فشاری ئەمریکی چوار لەو بانکانە سزای دارایی زیرەکی کاتیان لەسەر سەپێنراوە کە هۆکاری ناردنە دەرەوەی دراوی ئەمریکی بوون بۆ ووڵاتانی هەرێمی ..
هاوکات لە گەڵ نزیک بوونەی کۆتای ساڵی دارای وەزارەتی دارای تەواوی ماڵە داراییەکانی خۆی ڕا دەگرێت، جگە لە خەرجی بە کاربردن، تا ئەژمێری ساڵی ڕابوردوو لە داهات و خەرجی دەکرت، کە ئەوەش هۆکاری کەمی خستنەڕووی دۆلاری ئەمەریکی نیشان دەدات ، لە لایەکی دی نزیک بوونەوەی پشوکانی سەری ساڵ ، ئەمانە لە گرنگترین هۆکارەکانی کەمی خستنەڕووی دۆلار بووە،

پشت بەستو بە لێکدانەوە ئابوریەکان و کۆمەڵێ ئاماژەی ڕوون پەیوەست بە ئابوری عێراق. پێمان دەڵێن کە مەترسی لەسەر نەخینەی عێراق و ئابوریەکەی نییە… لە گرنگترینیان

١/هەتاوەک و ئەو کاتەی بەهای 100$دۆلار بەرامبەر 146 هەزار دیناری عێراقی بە جێگیری بمێنێتەوە بە شێوەکی فەرمی لە بانکی ناوەندی عێراق،

٢/بەپێی تازەترین توێژینەوەی صندوقی دراوی نێو دەوڵەتی بۆ ساڵی 2023 عێراق لە ڕیزبەندی دوومە دەوڵەتی جیهان و لەسەر ئاستی وولاتانی عەرەبیش یەکەم دەبێت.
٣/ سەرچاوەی سەرەکی داهاتی عێراق نەوتە ، نرخی نەوتیش لە ئاستێکی زۆر باڵادایە.
٤/ عێراق خاوەنی زیاتر لە ٩٤ملیار دۆلار یەدەگ و ١٣٥تۆن زێڕە، کە گەورەترین پشتیوانی ڕاستەو خۆی ئابوری عێراق و پاراستنی نەختینەییەتی.
5/ تاوەک ئێستا بانکی فیدراڵی ئەمەریکی سەپۆرتی دۆلار دەکات بۆ بانکی ناوەندی عێراقی و هاوشان سیاسەتی ئەمەریکی بە ئاڕاستەی پشیوانی لە سیاسەتی ئابوری عێراق هەنگاوی ناوە.
کەواتە ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەن کە دوا بە دوای پشوکانی سەری ساڵ بانکی ناوەندی پاش هەندێک ڕێکاری توندو تۆڵ بۆ ڕێگری لە سپی کردنەوەی پارەو چوونە دەرەوەی دۆلاری ئەمریکی لە عێراق، ئەو کات عێراق قۆناغ قۆناغ بڕی خستنەڕوی دۆلار زیاد دەکات، بازاڕ دۆخی ئاسایی خۆ وەر دەگرێتەوە.

لەم دۆخەدا گرنگە هاوڵاتیان بە گشتی مامەڵەیەکی تەندروستی ئابوریانە بکەن، خۆیان بە دور بگرن لەم هەڵچونە نا سروشتییەی بازاڕی دراو، زۆرترین مامەڵەیان تا پیان دەکرێت مامەڵەکانیان فەرمی بێت و مامەڵکانیان بخەنە دوای ئاسای بوونەی بازاڕی دراو.