دووەم گەورەترین کۆمپانیای پیشەسازی خۆراک دەیەوێ وەبەرھێنان لە کوردستاندا بکات

کۆمپانیای پیشەسازی خۆراکی نێودەوڵەتی ئیماڕاتی، کە دووەم گەورەترین کۆمپانیایە لە پیشەسازی خۆراک لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، دەیانەوێ وەبەرھێنان لە کشتوکاڵی کوردستاندا بکەن.

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، پێشوازی لە دەستپێشخەریی کۆمپانیا ئیماراتییەکە کردووە و رای گەیاندووە، خاک و کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بۆ کشتوکاڵی لەبارو گونجاوەو دەرفەتیش هەیە کۆمپانیاکانی ئیمارات وەبەرهێنانی بۆ بکەن، هەروەها هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەن.

ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانجی کابینەی نۆیەم بارزانی سەرۆکی حکوومەت گرنگیدان و پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراکە.

وەک دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بۆ داوە، کۆمپانیا ئیماراتییەکە، بڕیارە لەرێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە، بەرھەمی کشتوکاڵی کوردستان بە بازاڕ بکات، لەوانە برنج و قەزوانی کوردی و ھەنار و بەرھەمەکانی تر، دەکەنە براندێکی جیھانی و ھەناردەی دەکەن.