نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلییکان دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند لەکۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی سیتیەکانى ناو شارى سلێمانى ئامادەبوون، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستیەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بریتیە لە (395) دینار.

ئاماژەشیدا بەوەی بە بەراورد بە مانگی رابردوو نرخەکەی پێنج دینار کەمترە کە نرخى کێلۆوات هاوەرێک بە (400) دینار بوو.

راشیگەیاند، پێویستە سەرجەم سیتیەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.