نرخى پاوەند بەرامبەر دۆلار بەرزبوەوە

لەئێستادا نرخی ١٠٠ پاوەند بەرامبەرى ١١٢ دۆلارە بەوەش بەراورد بە چەند ڕۆژى ڕابردوو نرخى پاوەند بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکى بەرچاو بەرز بوەوە.

لەپاش ئەوەى لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا لە بازارەکانى هەرێم و جیهان بەهاى پاوەند لە بەرامبەر دۆلارى ئەمریکیى بەشێوەیەیەکى بەرچاو دابەزینى بەخۆیەوە بینی، بەڵام لەئێستادا نرخى ١٠٠پاوەند بەرامبەر دۆلار بەرزبونەوەى بەخۆیەوە بینى، بەجۆرێک بەهاى ١٠٠ پاوەند بەرامبەرە بە ١١٢ دۆلارە.

جێگەى ئاماژەیە، ماوەى زیاتر لە دوو هەفتەیە سەرجەم دراوە جیهانیەکان لەبەرامبەر دۆلارى ئەمریکى لە بازارەکانى هەرێم و جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو بەهاى خۆیان لە دەستداوە.