نرخى نه‌وت به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر دابه‌زى

نرخى نه‌وتى خاو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى و دابه‌زینه‌كه‌ش نه‌وتى خاوى ته‌كساسى هێنایه‌وه‌ خوار 100 دۆلار.

ئه‌مرۆ هه‌ینى 1/4/2022 نرخى نه‌وتى خاو دابه‌زینى گه‌وره‌ى تۆماركردوو نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى ته‌كساس به‌ 99،91 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراو نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 104,65 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

چاودێرانى بوارى ووزه‌ هۆكارى دابه‌زینى نرخى نه‌وت ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ بڕیارێكى سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌ به‌كارهێنانى شه‌ش ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه‌ له‌و نه‌وته‌ى ئه‌مریكا عه‌مبارى كردوه‌.

نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاو له‌مانگى ڕابردوو گه‌یشته‌ نزیكه‌ى 130 دۆلار و ووڵاته‌ به‌كارهێنه‌ره‌كانى نه‌وت بڕیاریانداوه‌ ڕێگرى له‌ به‌رزبونه‌وه‌ى زیاترى نرخى نه‌وت بكه‌ن.