وەزارەتی نەوت: داهاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئازاردا بەرزترینە لە ماوەی نیو سەدەدا

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: لە مانگی ئازاری رابردودا زیاتر لە (100) ملیۆن بەرمیل نەوت بە بەھای زیاتر لە (11) ملیار دۆلار فرۆشراوە و ئەمەش بەرزترین ئاستی داهاتیەتی لە ساڵی (1972)ەوە،

وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانی کۆمپانیای سۆمۆ لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا بڕی (100) ملیۆن و (563) ھەزار و (999) بەرمیل نەوت فرۆشراوە و ھەناردەی دەرەوە کراوە

ئەوەشی خستووەتەڕو، داھاتی نەوتە فرۆشراوەکە بریتییە لە (11) ملیار و (700) هەزار دۆلاری ئەمەریکییە و بەرزترین ئاستی داهاتیەتی لەماوەی (50) ساڵی رابردودا.