سعودییە سبەینێی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد

سعودیە رایگه‌یاند، سبه‌ی شه‌ممه‌ (2ی نیسان)ی 2022، یه‌كه‌م رۆژی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌، هه‌ره‌وها وەقفی سوننەی عێراقیش دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سعودیه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ فه‌رمی پشتڕاستیكرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی شه‌ممه‌ 2ی (نیسان)ی 200، یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌.

هه‌روه‌ها ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وەقفی سوننەی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “سبه‌ی شه‌ممه‌ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە”.