ماوەی هەفتەیەک دیاریکرا بۆ تانەدان لە ئەنجامی بەرای هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی سلێمانی

ئەنجامی بەرای هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.

‎دوای ئەوەی هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەڕێکەوتی ۲٠۲۳/۱۱/۳٠ بەسەرکەوتوانە کارەکانی ئەنجامدا، وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی لە تەواوی کەسایەتی و لایەنە پەیوەندی دارانە دەکەین کە هاوكاربوون لەگەڵماندا بۆ بەڕێوەچون و سەرکەوتنی پرۆسەكە.

‎هەروەها ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سوپاسی تەواوی ئەو بازرگان و پیشەسازانە دەکات كە بەشداربوون لەپرۆسەی دەنگداندا، وە پیرۆزبای لەو كاندیدانە دەكەین كە توانیان متمانەی بازرگانان بەدەست بهێن، وەهیوای بەردەوامی  بۆئەو پاڵێوراوانە دەخوازین کە لە پرۆسەکەدا بەشداربوون و نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنن.

‎ ژوورەکەمان هەموو ئەو بەربژێرانە ئاگادار دەکاتەوە کە لە پرۆسەی هەڵبژاردن بەشداربون وناڕازین لەئەنجامی بەرایی هەلبژاردن دەتوانن تا ماوەی هەفتەیەکدا تانە لەئەنجامەکە بدەن.

‎ماوەی وەرگرتنی تانە بۆ یەک هەفتە دەبێت لە ڕێکەوتی ۲٠۲۳/۱۲/۳ بۆ ۲٠۲۳/۱۲/۱٠ لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بۆهەر تانەیەک بڕی یەک ملێۆن و ٥٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت.