ئایا کەم ئاوی بەرۆکمان دەگرێت ؟

ئایا کەم ئاوی بەرۆکمان دەگرێت ؟

وتویانە (ئاو و ئاوەدانی)

واتا ئەگەر ئاو نەبێت ئاوەدانیش نیە ئەگەر ئاوەدانیش نەبێت بێگومان ژیانی گیانەلەبەریش بە مرۆڤیشەوە دەوەستیت، بویە ئەگەر جیهان ڕوبەڕوی کەمی ئاو بۆوە دەبێت چێ بکریت بۆ ئەوەی ژیان بەردەوام بێت ؟ بۆ ئەوەی بە تێروتەسەلی وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە دەبێت هەندی داتا بخینە ڕو ، ئاو لەسەر زەوی زۆرە له دەریاو دەریاچەو و ڕوبار و کانی کە سەرچاوەیان ئاوی باران و بەفرە هەریەک بە شیوەیەک سەرچاوە ئاویەکان دەوڵەمەند دەکەن ، بەڵام ئاوی سەرزەوی لە ئوقیانوس و دەریا و هەندی کەنداو لەبەر سۆیری مڕۆڤ ناتوانیت سودی لێ وەربگریت بۆ خواردنەوەی مروڤ و ئاژەڵ تەنانەت بۆ کشتوکاڵ و پیشەسازی ، ڕێژەی ئاوی شیرین لە سەرزەوی تەنها ٣٪ سەرجەم ئاوی سەر زەوی پێک دینێت لەو ڕیژەیەش دوو لەسەر سێی مرۆڤ دەستی پێدەگات بویە ئەوڕێژەیەی لە بەردەست مڕوڤدایە کەمترلە ١٪ ی ئاوی شرین پێکدینێت، لەهەمان کات دەبێت ئەوڕاستیە بزانین لە ٧٠٪ ئەم ئاوە لە کشتوکاڵ بەکار دێت تا ساڵی ٢٠٥٠ بەهوی زیادبۆنی دانشتوانی زەوی  پێشبینی دەکرێت نزیک ببێتەوە لە ١٠ ملیار کەس لەبەر ئەوە تا ساڵی ٢٠٥٠ پێداویستی مروڤ لە ٥٠٪ بۆ خوراک زیاد دەکات ، دیارە ئەم ڕیژەیە ڕەنگدانەوەی خراپی دەبێت لەسەر ٤٠٪ دانشتوانی سەر زەوی ئەمە لەلایەک و لەلایەکیترەوە  لە ٧٠٪ ئەو کارەساتە سروشتیانە لەسەر زەوی ڕودەدات بە هوی ئاوەوەیە چ لە بەر کەمی ئاو یان لەئەنجامی ڕودانی لافاو ، یەکێک لە هۆکارەکانی کەمی ئاو زیاد بوونی دانشتوانی سەرزەوییە ئەگەر وا بڕوات لە ساڵی ٢٠٣٠ قەیرانێک ڕودەدات بەهۆیەوە ٤٠٪ پێویستی ئاو بۆ دانیشتوانی سەر زەوی کورت دێنێت ،دەبێت ئەوەبزانین یەک ملیار کەس لەسەر زەوی پشت بەئاوی وەرزی باران دەبستێت لەوانەش نزیکەی ٥٠٠ ملێونیان لە کولە مەرگی بێ ئاوی دەژین، دەبێت ئەو ڕاستیەش بزانین ئەو کارەساتە سروشتیانەی بەهۆی ئاوەوە( لافاو، وشکەساڵی ) ڕودەدات لەسەر زەوی ساڵانە زیانەکەی زیاترە لە ١٢٠ میار دولارە ، کەم ئاوی بە ناراستەو خوش دەبتە هۆی سەرهەڵدانی پشێوی و نائارامی لە سەر ئاستی جیهانی چونکە  زۆربەی ڕوبارەکانی جیهان بە چەند وڵاتێکەوە تێدەپەرن نەک هەر ئەوە چەندین کۆگای ئاوی ژێر زەویش هاوبەشن لە نێوان وڵاتان زیاتر لە ٢٧٦ کۆگای ئاوی شرینی ژێر زەوی دابەش بونە بەسەر ١٤٨ وڵات و بەهاوبەشی سودمەندن لێی ئەویش دەگاتە لە ٦٠٪ ئاوی شیرینی زەوی کە نزیکەی ٢٫٥ ملیار مروڤ لێی سودمەندن ئەم ئاڵوزیە لە دابەشبونی وڵاتان لەسەر ئەم سەرچاوە ئاویانە پێویست دەکات جۆرێک لە هەماهەنگی لە نیوانیان دروست ببێت بۆ ئەوی بتوانرێت جۆریک لە چارەسەر بۆ ئەم قەیرانە بدۆزرێتەوە ، گۆڕینی کەشوهەوای زەوی و بەرزبونی پلەی گەرما هۆکارێکی ترە لە دروست بونی قەیرانی ئاو .

ئەگەر سەرنج بدەین ئەو وڵاتانەی ڕوبەروروی ئەم قەیرانە ئاویە دەبنەوە بەپێی بۆچونی زاناکان ئەم بوارە و لێکوڵینەوەی سەنتەرە ئەکادمیەکانی ئاوی جیهانی مەزەندە دەکرین بە ٢٦ دەوڵەت بە تایبەت وڵاتانی ڕوژهەڵاتی ناوین و باکوری ئەفریقا دەگرێتەوە عێراقش بەدەر نیە لەو قەیرانە ئاویە .

دوای ئەو ئامارانەی سەرەوە بەرچاورونی پێداین دەبێت ئەمجارە ئەوە بخینەڕو چۆن مروڤ دەتوانیت ڕوبەڕوی کەم ئاوی ببێتەوە ؟ بێگومان ئەم کارە ئاسان نیە بەڵام مەحاڵیش نییە ئەو ڕێگا چارانە بۆ چارەسەر دیاری دەکرێت لە سەر دوو ئاست دایە ، یەکەم ئاستی جیهانی نەتەوە یەکگرتوەکان هەر لە ساڵی ١٩٩٢ چوار چێوەیەکی دارشتوە لە شاری ڕیودوجانێرو پایتەختی بەرازیل بە مەبەستی هەوڵدان بە کەمکردنەوەی ئاستی گازە گەرم کەرەوەکان ئەمیش ئەنجامەکەی زوو نایەتە دەست، دووەم لە سەر ئاستی خودی وڵاتان هەریەکە بەشیوەیەکی گونجاوی نەخشە ڕێگای بۆ خۆی داڕێژێت هەر ئامرازیک لە بەردەستی هەبێت بەکاری بێنێت بۆ کەم کردنەوەی ئاکارەخراپەکانی ئەم قیرانە بەمەش دەوترێت بەڕێوەبردنی ئاو  water managment دیارە ئەم پڕوسەیە لە چەند وڵاتێک پەیرەو کراوە تاڕادەیەکی باش ئەنجام ئەرێنی هەبوە ، سەرەتا بابزانین ئەم پڕوسەیە چییە ؟ بریتیە لەو چالاکیەی بە شیوەیەکی پلان داڕیژاو بتوانریت بەشوەیەکی نمونەیی تیدا سەرچاویەکان بەڕێوەببریت وەکو چۆن بوارەکانی تری ژیان بەڕێوەدەبرێت ئەمەش زۆرجار ئاسان نیە ، وەکو چۆن ئاماژەمان بۆکرد زۆرترین ڕێژەی ئاوی شرین بۆ کشتوکاڵ بەکاردێت و دابین کردنی خۆراک لە زیادبون دایە بۆیە دەبێت هەوڵ بدرێت چ لە ڕوی تەکنەلوجیا و یان لە ڕوی دەسکاری تۆو بۆ بەدەست هێنانی تەرزی گونجاو لەگەڵ کەم ئاوی بگونجێت ، دەبێت هەوڵبدرێت لە ئەنجامدا کەمترین ئاو بەکاربێت لە لایەکی تریشەوە دەبێت هەوڵ بدرێت سستمی ئاودێری نوێ بەکاربێت بۆ کەم کردنەوەی بەفیرۆدانی ئاو .

دەبێت ئەوەش بخەینە بەرچاو ئەوەی ئێستا لە وڵاتانی تازە پێگەیشتو دەکرێت لە ئاوەدان کردنەوەی شاری تازەیە و بگرە بنیاتنانی شاری گەورە بە تایبەت هەندێک لەوڵاتانی ئەفریقا وئاسیا بەهۆی بوژانەوەی ئابوریانەوە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبونی داخوازی لەسەر ئاو بۆیە قەیرانی کەم ئاوی تادێت قورستر دەبێت بەوەش ڕوژ بەڕوژ ئاوی پاشەڕۆ زیاتر دەبێت و لە بەر کەمی ئاو لە زۆر لەوڵاتان ئەو ئاوە بەکاردێنن بۆ کشتوکاڵ ئەمەش دەبێتە مایەی بڵاوبونەی نەخوشی بەڵام هەندی وڵات دەسپێشخەری خۆی کردوە بۆ پاککردنەوەی ئاوی زێراب ئیستا هەندێکیان بۆ کشتوکاڵ بەکار دێت و تەنانەت لە وڵاتی سنگافورە  بۆ خواردنەوەش بەکاردەهێنریت دیارە لەم بوارە نابێت ڕوڵی وڵاتی ئوسترالیا نەنرخێنین چونەکە ئەوان ماوەیەکە هەندی ناوچەیان ڕوبەڕوی کەم ئاوی بونەتەوە بەو ڕێگایانە خەریکی چارەسەرکردنین، لەو هەوڵانەی کە نەتەوە یەکگرتوەکان داویەتی بۆ کونتڕوڵ کردنی بەکار هێنانی ئاو لە شارەکان پڕۆژەی UDSS کە بەڕێوبردنی ئاوی شارنیشینەکان ناودەبڕێت لەکاتێکدا باشترین تەکنەلۆجیای تێدا بەکار هاتوە هەر لە دورەوە ئامێری زۆر هەستیار بەکارهاێناوە بۆ ڕێگرتن لە زیادە ڕەوی بەوەش دەتوانرێت بە شیوەی وردە ئاگاداری بە فیڕودانی ئاو دەبن لە بەکارهێنانی ئاو لە ناوچە شارنشینەکان ئەم پڕۆسەیە لەلایەن وڵاتانی ئەورپا بودجەی ٢٫٤٦ ملێۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە بەو سستمە دەتوانرێت ئەو جێگا و ماڵانە دەست نیشان بکرێت کە لە پیویستی خویان زیاتر ئاو بەکاردێنن ، وڵاتی ئەردەن یەکێک لەو وڵاتانەیە کە سەرچاوەی ئاوی زۆر کەمە تەنانەت بۆ کشتوکاڵیش جۆرێک سستمی ساکار بەکاردێنێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاو ئەویش دیاری کردنی بڕی ئاوی بەکرهێنراو بۆ هەر جۆرە بەروبومێک .

ئەوەی باسمان کرد هەوڵدانە بۆ چارەسەری کەم ئاوی لەسەر ئاستی جیهان بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت ئەو ڕێگا چارانە لە هەموو جێگا و وڵاتێک ئەنجامەکەی سودبەخش دەبێت چونکە هەر وڵاتێک و تایبەتمەندی خوی هەیە بۆ نمونە ئەگەر عێراق وەربگرین  ڕێژەی هەرە زوری ئەو ئاوەی لە تورکیاوە دێتە ناو عیراق بریتیە لە ٥٦٪  و لە ئێرانەوە لە ١٢٪ ، داهاتی ناوخویشی لە ٣٢٪ ، لەمەش ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت عیراق لە ٦٨٪ پشت بە سەرچاوەی ئاوی دەرەکی بەستوە هەرێمی کورستانیش وکو دیفاکتو بەشێکە لە عێراق لەبەر ئەوە بمانەوی و نەمانەوی ئەم کەم ئاویە بە ناراستەو خۆ بەرۆکی ئێمەش دەگرێت هەرچەند تا ئێستا بەگشتی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان تا ڕادەیەک بەدەرن لە قەیرانی کەمی ئاو بەڵام ئەو ڕوبارانەی لای خۆمان ( زێی گەورەو و زێی بچوک و ڕوباری سیروان ) دەبێت برابەش بکرێت لەگەڵ پاریزگاکانی ناوەراست و خوارو بەوەش ئێمە دەبینە شەریکە بەش لەم قەیرانە ، لێردا ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە وەکو چون گۆڕینی ئاوهەوا و زیاد بوون دانشتوان کاریگەری هەیە لەسەر جیهان بەگشتی ئیمەش هەمان شێوە دوچاری ئەم هۆکارانە دەبین لێرەدا دەپرسین ئایا دەسەڵاتدارانی هەرێم تاچەند ئەمەیان کردۆتە خەمی خۆیان؟ وە تاچەند بەرنامەو و پلان و کاری جدیان بۆ کردوە ؟ چونکە هەندی ناوچەی ئەم هەرێمە خەریکە دیاردەی کەم ئاوی پێوە دیاردەبێت لە هەندی ناوچەی تریش لەبەر کەمتەرخەمی دیاردەی بێ ئاوی تێدا دەرکەوتوە هەرچەند بێبەش نین لە سەرچاوەی ئاوی شرین بۆیە دەبێت وەکو هەموو ئەوڵاتانەی چاوەرێ دەکرێت توشی کەم ئاوی بن دەبێت پلانی دوور و نزیکی خومان هەبێت لە کاتی سەرهەڵدانی ئەم قەیرانە، یەکەم هەنگاو دەبێت ژووری چارەسەری قەیرانی کەم ئاوی دروست بکرێت لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ئاستی باڵا دەست بکەن بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئاستی ناوچە جیاجیاکان و ڕادەی مەترسی ڕوبەڕوبونەوەیان بۆ کەم ئاوی دیاری بکریت بەرامبەر ئەم قەیرانە پر مەترسیە تیایدا ڕەچاوی بەرنامەی کورت خایان و دریژ خایان  بکریت و ئامانجە سەرەکیەکانی تیایدا ڕون ئاشکرا دیاری بکرێت کە دابین کردنی ئاوی خواردنەوەیە بەپلەی یەک، پاشان کشتوکاڵ لە  دواییدا چالاکیەکانی تری ژیانی پێ مسۆگەر بکرێت هەر لە پیشەسازی و گەشتوگوزار ، ئەمجارەیان با پلان ڕوبەڕوی ئەم قەیرانە خۆمان پێی هەڵسین ڕێگە چارەی گونجاوی بۆ دیاری بکەین و چاوەڕێی لایەنی دەرەکی نەکەین کورد وتەنی ( ئێسقانی خوت بخویت نەک گوشتی قەساب ).