مارسیدیس لە سەرتاسەری جیهان نزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکێشێتەوە

 

مارسیدیس-بێنز کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانییە رایگەیاند بەهۆی ئەگەری دروستبوونی کێشەیەک کە لەوانەیە کاریگەری بکاتە سەر سیستەمی وەستاندنی ئۆتۆمبێل، لە سەرتاسەری جیهان نزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکێشێتەوە.

مارسیدیس-بێنز لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە لەوانەیە کێشە بۆ “کارکردنی خۆگرتوویی سیستەمی وەستاندنی ئۆتۆمبێل” لە ئۆتۆمبێلەکانی جۆری ML, GL و R-Class کە لە ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠١٥ بەرهەمی هێناون دروست ببێت.

تیشکیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە لەگەڵ خاوەن ئۆتۆمبێلەکان لە پەیوەندیدان و داوایان کردووە دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکانیان رادەست بکەنەوە.

فەرمانگەی گوێزەرەوە بە بزوێنەرەکانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا رایگەیاندووە مارسیدیس-بێنز لە سەرتاسەری جیهان ٩٩٣ هەزار و ٤٠٧ ئۆتۆمبێل دەکێشێتەوە کە ٧٠ هەزاریان لە ئەڵمانیان.

ئەو فەرمانگەیە ئاماژەی بەوە داوە کە لەوانەیە لە ئەگەری درووستبوونی ئەو کێشەیە لە خراپترین دۆخدا پەیوەندی لە نێوان پایدەری وەستاندنی ئۆتۆمبێل و سیستەمی وەستاندنی ئۆتۆمبێل بپچڕێت.