پێشانگای خۆراکی لە تایلەد بەڕێوە دەچێت بازرگانان دەتوانن بەشداربن

پێشانگای خۆراکی لە تایلەد بەڕێوە دەچێت بازرگانان دەتوانن بەشداربن

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی بازرگانانی خۆراکی ئاگادار دەکاتەوە لە بەڕێوە چونی پێشانگای خۆراکی لە ووڵاتی تایلەند.

هەر بازرگانێکی خۆراکی خوازیارە بەشداری لەم پێشانگایەدا بکات سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات تا بەرواری ۲٠۲٤/٤/۱٥.

پێشانگای Thaifex لەوڵاتی تایلەند ساڵانە بەڕێوە دەچێت تایبەتە بە نوێترین بەرهەمە خۆراکیەکان لەو وڵاتەدا بۆ ئەمساڵ بڕیارە لە ۲۸ ئایار تا ۱ حوزەیرانی ۲٠۲٤ بەڕێوە بچێت.