لەمەودوا لە ئینتەرنێتەوە تێچووی بەکارهێنانی کارەباکەت بزانە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌پێناو خزمەتی هاوبەشان و زوو ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان، خزمەتگوزارییی زانینی تێچووی کارەبا لەسەر ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتیان بەردەست دەکات.

وەزارەتەکە دەشڵێت:” هاوبەشانی کارەبا دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەری پسوولەوە، بڕ و تێچوونی کارەباکەیان بزانن، ئەوەش تەنیا بە نووسینی ژمارەی هەژمارەکە لە شوێنی دیاریکراو، زانیارییەکان دەخاتە بەرچاوی بەشداربووان.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم خزمەتگوزارییە لەلایەکەوە ڕۆتیناتە ئیدارییەکان کەمدەکاتەو و مامەڵەی هاووڵاتییان ئاسان دەکات، لەلایەکی دیکشەوە ڕوونی و شەفافییەتی زیاتر لە تێچوونی کارەبا بۆ هاووڵاتیان دەستەبەردەکات. کە تێیدا دەتوانن برى پاره‌ى خولى كۆتايی و بڕى قه‌رز و كۆى گشتیی پاره‌ى داواكراو بزانن.

بەشداربووانی کارەبا لەم لینکەوە دەتوانن تێچووی بەکارهێنانی وزەی کارەباکانیان بخوێننەوە:
https://elc.pay.krd