فێستیڤاڵی هەنار کە لە تاران پایتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت بەردەوامە

فێستیڤاڵی هەنار کە بە دروشمی “سەد دانە یاقوت” لە تاران پایتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت، بەردەوامە.

فێستیڤاڵەکە کە ساڵانە لە شارەکەدا بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ گۆڕانکاری تیادا ئەنجام درا و لە چوار ناوچەدا بەڕێوەدەچێت. لە میانی فێستیڤاڵەکەدا لە ناوەندە رۆشنبیرییەکانی ئیشراک، هاوەران، بەهمەن و ڤەلا بەڕێوەدەچێت، هەنار پێشکەش بە سەردانیکەران دەکرێت کە لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتدا بەرهەم هێنراوە.

جگە لەو میوانەی کە ستاندەکانیان رزاندووەتەوە، زۆرێک لە بەرهەمە خۆماڵییەکانی وەک شەربەتی هەنار، سرکەی هەنار و مرەبای هەناریش بۆ فرۆشتن نمایشکراون.

هەر لە میانی فێستیڤاڵەکەدا لە ناوەندە رۆشنبیرییەکاندا، گۆرانی فۆلکلۆری و شانۆگەری پێشکەش دەکرێت.

– گۆرانی فۆلکلۆریی تورکی دەوترێت

لە میانی فێستیڤاڵەکەدا کە چالاکی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت و لە چوار خاڵدا بەڕێوەدەچیت، هونەرمەندان لە ناوەندی رۆشنبیریی ئیشراک چوونە سەر ستەیج و گۆرانی فۆلکلۆریی تورکییان بۆ سەردانیکەران چڕی.

یازدەهەمین فێستیڤاڵی هەنار کە لە ١٩ی تشرینی دووەم لە تاران دەستی پێ کردووە، تاوەکوو سبەی لەنێوان کاتژمێر ١٦.٠٠ بۆ ٢١.٠٠ بەڕووی سەردانیکەراندا کراوە دەبێت.