كۆرێكی كشتوکاڵی ئەنجام درا

ڕۆژی ۳ شەمە ۲٦ / ۷ / ۲٠۲۲ بە ئامادەبونی كاك ( ئازاد شمقار) ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوری بازرگانی و پيشەسازی سلێمانی و بە بەشداری زياتر لە ٦٠ ئەندازياری كشتوکاڵی و دەرچوانی بەشە کشتوکاڵيەکان و بەمەبەستی ئاشناكردن و گەياندنی زانيارييەکانی کۆنگرەی کشتوکاڵی وڵاتی دانيمارك ، ڕێكخراوی CSAD كۆرێک سازکرد بۆ ئەندازياری كشتوکاڵی ( هەڵکەوت علی ـ ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری لقی سلێمانی سەنديکای ئەندازيارانی كشتوکاڵی) وەك بەشداربويەکی کۆنگرەکە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی .

لە سەرەتای كۆرەکە کاك ( ئازاد شمقار) لە وتەيەکدا باسی ڕۆڵی ژوری بازرگانی و پيشەسازی سلێمانی کرد لە پاڵپشتی کردنی بوارە جۆربەجۆرەکانی کەرتی کشتوکاڵ و بەشداری بەردەوام ژوری بازرگانی لە پێشەنگا كشتوکاڵيە نێودەوڵەتيەکان و بەدەومەوە چونی بەردەوامی کێشەکانی کێڵگە پەلەوەری و جوتياران و پشتگيری لە بەرهەمی ناوخۆ..

پاشان ئەندازياری کشتوکاڵی ( هەڵکەوت علی ) بە شێوەيەکی گشتی ئاماژەی دا بە تەوەرەکانی كۆنگرەی کشتوکاڵی لە وڵاتی دانيمارك و سوپاسی ئاسانکارييەکانی ژوری بازرگانی و پيشەسازی سلێمانی کرد تا بتوانێت بەشداری ئەو کۆنگرەيە بکات..

لە کۆتايی كۆرەكە بروانامەی بەشداربوون درايە بە بەشداربوان کۆرەکە .