نوێنەرانی کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشنە سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی

بەھۆی ھاوکاری و ھەماھەنگی بەردەوام لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بازرگانان و کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی ئەمڕۆ نوێنەرانی بازرگانانی عەلوەی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشیە سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.

عەتا محەمەد، بازرگان لە عەلوەی سلێمانی ڕایگەیاند: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام خەمخۆرانە کاری کردوە بۆ ھاوکاری کردن و پشتیوانی کردنی بازرگانان و کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی، لە کاتی ھەبوونی کێشەکان بەردەوام لەسەر ھێڵبوون لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان، بەردەوام گرنگی بە بازرگانانی عەلەوەی سلێمانی دراوە لە کاتی بەشداری کردن لە پێشەنگا نێودەوڵەتییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بۆیە زۆر سپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەین.

لای خۆشێەوە سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “زۆر سپاسی بازرگانانی عەلوەی سلێمانی دەکەین، ھیوادارین بتوانین کاری زیاتر بکەین، بە تایبەتی پشتیوانی جوتیاران بین لە کاتی پێگەیشتنی بەرھەمی ناوخۆدا.