كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر ڤیزا به‌ هاووڵاتیانى هه‌رێم ده‌دات

كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ڤیزا به‌ هاووڵاتیانى هه‌رێم ده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ى خوازیارن ده‌توانن فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه‌.

كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه‌، له‌رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 5/6/2022 واده‌ى پێشكه‌شكردنى داواكارى بۆ پێدانى ڤیزاى ئه‌ڵمانیا ده‌كرێته‌وه‌ پێویسته‌ خوازیاران له‌ڕێگه‌ى لینكێكه‌وه‌ فۆرم پڕبكه‌نه‌وه‌و ناوى خۆیان تۆماربكه‌ن.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیادا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هاووڵاتیان پێویست ناكان سه‌ردانى كۆمپانیا گه‌شتیاریه‌كان بكه‌ن بۆ تۆماركردنى ناوه‌كانیان به‌ڵكو ده‌توانن له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن .

ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شكراوه‌، پێویسته‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانى پێشكه‌شكراو دروست و په‌سه‌ندبن و پێشكه‌شكردنى هه‌ربه‌ڵگه‌یه‌كى ساخته‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر داواكارى داهاتووش ده‌بێت.

ئه‌گه‌رچى كونسوڵخانه‌ى ئه‌ڵمانیا واده‌ى پێشكه‌شكردنى ڤیزاى ڕاگه‌یاندوه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ى به‌وه‌نه‌كردوه‌ كه‌ كێن ئه‌وانه‌ى ڤیزایان پێده‌درێت.