دابینکردنی خۆراکی قوتابخانەکانی عێراق دەدرێتە کۆمپانیاکان

سەرۆکی یەکێتی پیشەسازییەکانی عێراق رایگەیاند، هەر کۆمپانیایەک ئارەزومەندە خۆراکی قوتابخانەکان دابین بکات دەتوانێت ناوی خۆی لە سەکۆی ئەلکترۆنی رێکخراوی فاو لە عێراق تۆمار بکات و سێ رۆژی دیکە ناوی کۆمپانیاکان رادەگەیه‌نرێت.

عادل عوکاب، سەرۆکی یەکێتی پیشەسازییەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، پشکنینی ماددە خۆراکییەکان سەلماندوویەتی کە بەرهەمی عێراقی و تایبەتمەندییەکانی لەو بەرهەمانە باشترن کە لە قوتابخانەکان بە منداڵەکان دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر کۆمپانیا ئارەزوومەندەکانی واژۆکردنی گرێبەستی پەیوەست بە دابینکردنی خۆراک بۆ قوتابخانەکان پێویستە لە سەکۆی ئەلکترۆنی تایبەت بە رێکخراوی فاوی خۆراکی لە عێراق ناوی خۆیان تۆماربکەن.

باسی لەوەشکرد، لە ماوەی سێ رۆژی داهاتوو ناوی ئەو کۆمپانیایانەی قبووڵکراون رادەگەینرێت.